Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی یابان لە ھەرێمی کوردستان کرد

پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠٢٣/٣/٢، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بە سەرپەشتی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، پێشوازیان لە ئاراکاوا میکیھیرۆ کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی یابان لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکی نێوانیان دا، دواین پێشھاتەکانی ڕەوشی سیاسی و ئابووری ھەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، پرسی ھەڵبژاردنی خۆلی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. دواتر سەرۆکی لێژنە تیشکی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی وڵاتی یابان لە بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابووری لە ھەرێمی کوردستان و ھیوای خواست ئەو وڵاتە لە کەرتی وەبەرھێنان و بیناسازییەوە زیاتر ڕۆڵی خۆی لەھەرێمی کوردستان بگێرێت.

لای خۆیه‌وه‌ ئاراکاوا میکیھیرۆ ، كۆنسوڵی گشتیی یابان له‌ هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمان، بە گرنگیەوە باسی لە پێگەی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی یابان کردز

بەھێزترکردنی پەیوەندییەکان نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی یابان لە گشت بوارێک و ئاستێکدا تەوەرێکی تری دیدارەکەی نێوانیان بوو بە تایبەتی دروستکردنی پەیوەندییەکان پەرلەمانی بەرێگای لێژنەکەی پەرلەمان و کۆنسوڵی یابان گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوە کرد.