Skip to the content
Menu

وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن پێشوازی لێکرا

وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری پەرلەمانی کوردستان، رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٣/١ سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتی ئوردنیان کرد، لەلایەن ئەحمەد ئەلسەفەدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە گەرمی پێشوازیان لێکرا و خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە نیشاندا و ڕێزی خۆی بۆ پەرلەمان و هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن کرا، و بە پێویستزانرا گرنگی زیاتر بەپەیوەندییەکان درێن و زیاتر بکرێن، هەروەها پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن لە ڕووی ئابورییەوە گفتۆگۆی لەبارەوە کرا، بەتایبەتی کە هەمان رۆژ بودجەی ساڵانەی ئوردن لەپەرلەمان دەنگی لەسەر درا و لە عێراقیش هەمان پرۆسە لە گفتوگۆدایە. لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لەرۆڵی وڵاتی ئوردن کرا کە بۆ سەقامگیری لە ناوچەکە ڕۆڵی گرنگی هەبووە و دەکرێت بۆ هەماهەنگی زیاتر پەیوەندییەکان گرنگی زیاتری پێ بدرێت.