Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا چه‌ند پرسێكی تایبەت بە کاری لێژنەکە تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوست بە کاروبارەکانی ناوخۆی پەرلەمان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٣/٧، لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا، بەسەرپەرشتیی چیا حەمید شەریف، جێگری سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، چەند تەوەرەیەک تاوتووێ کران کە تایبەت بوون بە کاری لێژنەکە و کارووبارەکانی ناوخۆی پەرلەمان. هەروەک لێژنە بڕیاریدا پێشنیار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکەن بۆ بەژداریکردن لە خولی پڕۆتۆکۆل و ئەتەکێت بۆ هەر شاندێک کە سەردانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکات.

هەروەها ئامادەکاری شاندی لێژنە بۆ سەردانیکردنی بەغداد و سوید لەلایەن ئەندامانی لێژنەوە بە وردی گفتووگۆکرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دوای ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان و خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانیان دەربارەی  ووتە نەرێنییەکانی ئینستیتوتی پەی، سەبارەت بە کار و کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان، بڕیاردرا کە نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن بۆ داواکردنی هەڵوێست وەرگرتنی جددی بەرامبەر بەو ووتانە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، وەک بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە کۆبوونەوەی پێشتری لێژنەی هاوبەشی یاسایی و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان سەبارەت بە بابەتی پاسەوانانی ئەندامانی پەرلەمان، لێژنە داوای ئەنجامی کۆتایی کۆبوونەوەکەی کرد لەوبارەوە.