Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان تاووتوێی چەند پرسێک دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٣/٢٩، لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بۆ خوێندنەوەی ئەو ڕاپۆرت و یاداشتانە تەرخانکرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون دوای گفتوگۆکردن وەڵامی پێویستیان درایەوە.
پاشان گفتوگۆ لەبارەی سەردانی شاندێکی لێژنەکە بۆ وڵاتی بەریتانیا کرا و ڕاپۆرتی تایبەت بە سەردانەکە ئامادە کرا، دوای سەرنج و تێبینییەکانی ئەندامان لێژنە بڕیاری دا ڕاپۆرتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت.
پێویستە بووترێت لە ٢٠٢٣⁄٢⁄٢٠، شاندێکی لێژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی وڵاتی بەریتانیای کرد و چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرنگی لەگەڵ پەرلەمانتاران و شارەوانییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام دا.