Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی تاوتووێی چەند پرسێک دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کاری لێژنەکە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣⁄٣⁄٢٧، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر دروستکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی له‌نێوان لێژنەی پەیوەندییەکان و لێژنەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بۆئەوەی لەکاتی ھاتنەپێشی ھەر پرسێک و کێشەیەکی پەیوەست بە کۆچبەرانی ھەرێم و عێراق بەو ھاوکاری و ھەماھەنگییەى کە لەنێوانیان دروست دەکرێت پێکەوە ڕۆڵی چارەسەرکردنیان بگێڕن.
لە تەوەرێکی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەسەر دروستکردنی پەیوەندی له‌نێوان لێژنەکە و لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرا و بۆ ئەو مەبەستەش بە پێویست زانرا لە دەرفەتێکدا شاندێكی لێژنه‌كه‌ سەردانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکات