Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک و دانانی بەرنامەی کاری لێژنەکە بۆ وەرزی نوێی یاسادانان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٣/١٥، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیى ڕێڤینگ ھرۆری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سەرۆکى لێژنە، بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە، کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، تایبەتبوو بە خوێندنەوەی ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆرینەوە، وەڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.
لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن سەرۆکی لێژنەوە کورتەیەک سەبارەت بە کار و چالاکییه‌كانی لێژنەکە لەماوەی ڕابردوودا خرایه‌ ڕوو.
دواتر گفتوگۆ لەبارەی بەرنامەی کاری لێژنەكه‌ بۆ وەرزی نوێی یاسادانان کرا، کە خۆی لە بەدواداچوونە بەردەوامەکانی لێژنەكه‌ بۆ کێشە و گرفتەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە ده‌بینێته‌وه‌. ھەروەھا بڕیار درا بەم زووانە سەردانی ھەریەک لە وزارەتی پێشمەرگە و وه‌زارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێم بکەن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر شایستە و دەرماڵەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە کە بە یاسا ڕێکخراون و تائێستاش بەشێک لەو یاسایانە نەکەوتوونە بواری جێبەجێکرن، کە سوودی زۆریان بۆ ئەفسەران و ھێزەکانی پێشمەرگە ھەیە.