Skip to the content
Menu

لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان بەدواداچوون بۆ نرخی بەنزین و بەشەخۆراك دەكات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٣/٧، لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی گولیزار ڕەشید، جێگری سەرۆكی لێژنه‌ و ئامادەبوونی ژماره‌ی یاسایی ئەندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووه‌وە.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە قسه‌كردن له‌سه‌ر سیستەمی پریپەید، واتە پارەدانی كارەبای پێشوەخت و كێشە و گرفتەكان و نرخی بەنزین و دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان و گرفتەكانی بەردەم كارگەكان، دوای گفتوگۆیەكی تەواو لەنێوان ئەندامان، لەسەر ئەم پرسانه‌ لێژنەكە بڕیاری دا سەردانی وەزارەتەكانی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی بكات.