Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی (٣٢ ) سی و دووھەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی خەڵكی كوردستان

بەبۆنەی٣٢ سی و دووھەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی خەڵكی كوردستان، "٥ ی ئازار"، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم خەڵكی كوردستان، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، كەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیە سیاسیەكان دەکەین.
ھیواخوازین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی یەكڕیزی و تەبایی زیاتری نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەكان و پێكھاتە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستان. لەم یادە پیرۆزەدا دروود بۆ ڕۆحی پاكی سەرجەم شەھیدانی كوردستان دەنێرین و بەشكۆوە تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا لەسە گڵكۆكانیان دادەنێین. ئومێدەوارین ئەم بیرەوەرییە نیشتمانیە پیرۆزە، ھاندەرێكی بەھێز بێت بۆ یەكخستن و ڕێكخستنی نێو ماڵی كوردی و لێكنزیككردنەوەی سەرجەم ڕوانگە و دیدگاكان بە ئاراستەی یەكگوتاری و سەقامگیری، بوژاندنەوە و ئاوەدانكردنەوەی زیاتری كوردستان،خزمەتکردنی کوردستانیان و باشتر فەراهەمکردنی ئازادییە گشتییەکان.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی ڕاپەڕین لە خەڵكی كوردستان بە گشتی، دەڤەرەی پشدەر و بیتوێن و ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین بەتایبەتی.
ھەمیشە شاد و سەرفراز بن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٣/٣/٥