له‌په‌رله‌مانى كوردستان یادی ٤٤ ساڵه‌ی كۆچی دوایى بارزانیی نه‌مر به‌رز ڕاگیرا
![](/media/14253/photo_2023-03-01_11-59-15.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133221364670000000)
سه‌عات ١٠:٣٠ى سەر لەبه‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٣/١، به ئاماده‌بوونی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى، سكرتێرى په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، له ته‌لارى په‌رله‌مان مه‌ڕاسیمێكى شایسته بۆ یادى ٤٤ ساڵه‌ی كۆچی دوایى ڕابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستان مه‌لا مسته‌فا-ى بارزانی به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه سه‌رۆكی دیوان و جێگری سه‌رۆكی دیوان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی به‌شه جیاجیاكانی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان و ئاماده‌بووانی مه‌ڕاسیمه‌كه، تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فایان له‌به‌رده‌م وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی دانا، وه‌ك ڕێزلێنانێك له خه‌بات و مێژووی پڕ سه‌ره‌وه‌ریی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه.