Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و جێگره‌كه‌ى كرد

ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٥/١٤، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە مەمەت مەولود یاکوت، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد، كه‌ جێگری کونسوڵی گشتیی ئه‌و وڵاته‌ش یاوه‌ری بوو.
له‌ دیدارێكدا، دواین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کاری یاسادانان و ڕێکارەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت لەسەر گرنگیی پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییە نزیکەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ولاتی توركیا لە زۆر بواردا کرایه‌وه‌.