Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٥/٩، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیى ڕێڤینگ ھرۆری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سەرۆکى لێژنە، بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە، کۆبووەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە، تایبەتبوو بە خوێندنەوەی ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینه‌وه‌ وەڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.

لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن سەرۆکی لێژنەوە کورتەیەک سەبارەت بە کار و چالاکییه‌كانی لێژنەکە لەماوەی ڕابردوودا خرایه‌ ڕوو. 
دواتر گفتوگۆ لەبارەی سەردانی شاندێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی حکوومەتی عێراق کرا، کە بریارە ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات و بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەردوو لێژنەی ناوخۆ و پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، ئەندامانیش بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی میوان ڕاو سەرنجی خۆیان خستە ڕوو.