Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/١٧، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەکە‌، کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەتبوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستیان درایەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەكه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بەگشتی و گوندەکانی پەلکانە و سەرگەڕان بە تایبەتی کرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ كرایه‌وه‌.
تاووتوێكردنی دۆخی ئێستای شنگال و ده‌وروبه‌رى تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە بوو، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ بڕیار درا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی ئەو ناوچانە ئامادە بکرێت و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بەمەبەستی ئاراستەکردنى بۆ حکومەتی ھەرێم بۆئەوەى لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی ھەوڵی ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە بدرێت و ئەو ڕێکكەوتنانەی لەبارەی ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی ئەو ناوچانە کراون بکه‌ونە بواری جێبەجێکردن