Skip to the content
Menu

لێژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات

بەمەبەستی داڕشتنی کۆتایی ڕاپۆرتی لێژنه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕەوشی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/١٧، لێژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرپەرشتیی سەلمە فاتیح، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاویژکارانی لێژنەكه‌ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی لێژنە تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و گرنگیی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ هەر کۆمەڵگەیەکی شارستانی و بەرزبوونەوەی ئاستی ڕۆشنبیریی تاک لە کۆمەڵگەدا.
دواتر ئامادەبووان ڕاو و سەرنجی کۆتایی خۆیان لەسەر ڕاپۆرتەکە خستەڕوو بۆئەوەی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت و بخرێتە بەرنامەی کار و گفتوگۆی لەسەر بکرێت.