Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لێژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/٢، لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. سه‌باح زێباری، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کرا لەسەر ئەم نەخۆشییەی کە لەماوەی ڕابردوودا تووشی ژمارەیەک لە منداڵانی هەڵەبجە و ڕانیە و چەند ناوچەیەکی تر بوو، لێژنە بڕیاری دا کە به‌رده‌وام چاودێریی دۆخەکە بکات.
لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، باس لە کێشە و کەموکوڕِییەکانی تەندروستیی هەڵەبجە کرا، بەتایبەت کەمیی هێزکاری تەندروستی و کەمیی کارمەند و پەرستار، بۆ ئەم مەبەستە لێژنە نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە و کەموکوڕِییانە.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا، گفتوگۆ کرا لەسەر مەترسییەکانی سەگی به‌ڕه‌ڵا و سەرشەقامەکان و کۆڵانەکانی هەولێر و دەوروبەری، کە لەماوەی ڕابردوودا چەند به‌هۆی هێرش و په‌لامارى سه‌گه‌وه‌ چه‌ند حاڵەتێکی مردن و برینداربوونى لێکەوتەوە، بۆیه‌ بڕِیار درا بە ئامادەبوونی نوێنەرانى وەزارەته‌كانی (تەندروستی، کشتوکاڵ، شارەوانی) کۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بکرێت و ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ ئه‌و پرسه‌ بدۆزرێتەوە .