Skip to the content
Menu

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمان: "بەتووندی سەرکۆنەی ڕووداوی تەقەکردن لە پەرلەمانتار کاروان گەزنەیی دەکەین"

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوى ته‌قه‌كردن له‌ كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
دوای ئەوەی دوێنێ شەو، کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بازگەی کۆیە و لە شاری سلێمانییەوە دەیەوێت تێپەڕبێت بۆ شاری هەولێر، لەناو حەڕەمی بازگەی تۆبزاوە لە شاری کۆیە، هێزێکی چەکداری نەناسراو دوای دروستبوونی گرژی تەقە لە پەرلەمانتارەکە دەکەن.
بەتووندی سەرکۆنەی ڕووداوی تەقەکردن لە پەرلەمانتار کاروان گەزنەیی دەکەین، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە قێزەونە دامو دەزگا ئەمنییەکان ڕادەسپێرین بۆ بەدەمەوەچوونی ڕووداوەکە و ڕادەستکردنی تاوانباران بە دادگا لەپێناو پاراستن و گەرەنتیی سەروەریی یاسا و سەروەرڕاگرتنی حەڕەمی بازگەکان کە ئەرکیان خزمەتکردنی هاووڵاتییانە پێش پاراستنی گیانی ئەو پەرلەمانتارە و هەر هاووڵاتییەکی دیکە.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١٥ی ئایارى ٢٠٢٣