Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری پەرلەمان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

بەبۆنەی يادى (٦١)ەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم لقەکان و مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە ڕۆڵێکی دیار و گەورەیان لە هەموو بارودۆخە سەختەکاندا گێڕاوە و هەمیشە پێشەنگ بووە لە خزمەتکردنی سەرجەم مامۆستایان. ڕۆلێکی کارایان لە خەباتی نیشتیمانی و نەتەوەیی هەبووە و بێوچان پاڵپشتی شۆڕش و خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی شۆڕش و پێشمەرگە بوون. لە قۆناغی ئێستاشدا دەخوازم بەهەمان وزە و توانای جارانەوە بەردەوامبن و ڕۆڵی کاریگەری خۆتان لە خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان و پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بگێڕن.
جارێکی تر گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
منى نبى قه‌هوه‌چی
سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان
١٥ی ئایاری ٢٠٢٣