Skip to the content
Menu

لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ دۆخی نەخۆشیی بەندكراوێك دەكات

بەمەبەستی بەدواداچوون و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ دۆخی نەخۆشیی زیندانییەك، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٤، شاندێكی لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان، بەسەرۆكایەتیی گولستان سەعید، جێگری سەرۆكی لێژنە و ئەندامیەتیی هیمداد سەباح، ئه‌ندامى لێژنه‌ و ڕاوێژكاری لێژنەكە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی هەولێری كرد.
دوای پێشوازیكردنی شاندی لێژنەكە لەلایەن بەڕێوەبەر و ستافی چاكسازیی گەورانی هەولێر، شانده‌كه‌ لە نزیكەوە چاوی كەوت بە بەندكراو (یوسف عەلی) كە ناوبراو نووسراوێكی ئاراستەی لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردنی لە مافی مرۆڤ كردبوو بۆئەوەی سەردانی بكەن. بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە ئەم بەندكراوە داوای كردووە سەرۆكی هەرێم لێبووردنی تایبەتی بۆ دەربكات بەهۆی زۆری ڕێژەی نەخۆشییەكەیەوە، دوای بینینی و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێگرتن له‌ به‌ندكراوه‌كه‌، شاندی لێژنەكەی په‌رله‌مان بڕیاری دا ڕاپۆرتێك لەبارەی دۆخ و نەخۆشییەكەی ئەم بەندكراوە ئامادە بكات.