
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: "لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاده‌سپێرین بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌و گرفته‌كانیان"

لێژنەی ناوچەکوردستانیەکان لە کۆبوونەوەی خۆیدا چەند پرسێکی تاوتوێکرد
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤/٢/٢٠٢٠ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە لیژنە بە سەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لیژنه‌ى سامانه سروشتیه‌كان كێشه‌و گرفته‌كانى دابه‌شكردنى غاز تاوتوێ ده‌كات
بۆ تاوتوێكردن و گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م دابه‌شكردنى غاز و پڕۆژه یاساى هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 4/2/2020 به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌لى حمه ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه‌سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى بڕیارده‌رى سه‌رۆك لیژنه‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و راوێژكاره‌كان، لیژنه‌كه كۆبۆوه.

شاندێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و كارى پێكه‌وه‌یى، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/2/3، شاندێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له....

لیژنه‌ی لاوه‌كیی سەربەلیژنەی ڕۆشنبیری چه‌ند پرسێكی گرنگی تاووتوێكرد
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی به‌دواداچوون بۆ شێوازی خه‌رجكردنی بڕی پێنج ملیون دۆلار كه له‌ساڵی 2013 بۆ هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابین كرابوو، پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 2020/2/3، لیژنه‌ی لاوه‌كیی تایبەتمەند بەو پرسە کە سەربەلیژنەی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مانى كوردستانە به‌سه‌رپه‌رشتیی...

لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ئه‌وقاف كۆبووه‌وه
به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى و كارى پێكه‌وه‌یی، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/2/3، شاندێكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیى له‌نجه ئیبراهیم دزه‌یی سه‌رۆكى لیژنه یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه، سه‌ردانى...

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ2020/2/3، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خویان ئەنجامدا.

هێمن هه‌ورامی پێشوازیى له لارس رۆنۆس باڵیۆزی نوێى سوید له‌عێراق كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2020/2/2، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ی خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیى له لارس رۆنۆس باڵیۆزی نوێى سوید له‌عێراق كرد.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌هه‌ولێر ده‌كات
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و پته‌وتركردنی زیاترى له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی هه‌ردوولادا ده‌كه‌نه‌وه.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ژنی چله‌ی زستان له‌ئێزدییه‌كان پیرۆز ده‌كات
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ى جەژنی چلەی زستانی ئێزدییەکان، ده‌سته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی له کوردستان و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە: