نوسینگه‌ى سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان به‌نوسراوی ژماره 1034/4/4 له‌ڕێكه‌وتى 30\6\2020، به‌ئیمزاى ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانى خوله‌كانى پێشوو ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان له خوله‌كانی رابردوو و ئێستا كرد، ، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قى نوسراوه‌كه‌یه:

لێژنەی کاروباری شەهیدان لەگەڵ وەزیری کاروباری شەهیدان تاوتوێی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییان کرد
لە كۆبوونەوەکەدا کە بەسەرپەرشتی سەوسەن محەمەد میرخان، سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان و بەئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەری سەرۆكی لیژنەكەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە بەڕێوەچوو، گفتوگۆی چۆنیەتی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی چاكسازیكرا، وەزیری شەهیدان میكانیزمی جێبەجێكردنەكەی بۆ لیژنەكە خستەڕوو، ئەوەشی پێ راگەیاندن كە لیژنەیەك لە بەڕێوەبەری پارێزگاكان پێكهێنراوە، تاوەكو كارەكان بەپێی یاسا بچنە بواری جێبەجێكردنەوە..

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی حیزبی شیوعی کوردستان
بەبۆنەی ٢٧ ساڵەی یادی ڕاگەیاندنی حیزبی شیوعی کوردستان د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی حیزبەکە کرد..

سەبارەت بەتۆپبارانکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران و تورکیا، سێ لێژنەی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا
سەبارەت بە تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەردوو وڵاتی دراوسێ (ئێران و تورکیا)، و هەڵوێستی لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەم بابەتە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠/٦/٢٠٢٠ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەلایەن لێژنەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی هەرسێ لێژنەکە بەڕێوەچوو...

رەوشی سزادراوان لەناو چاکسازییەکاندا تاووتوێ كرا
دوابەدوای سەردانی شانده جیاوازه‌كانی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چاکسازییەکانی پارێزگاکانی هەرێم له‌ماوه‌ی رابردوودا، سه‌عات 9ى شه‌وى ئەمڕۆ سێشهمه 2020/6/30، لیژنه‌كه بەسەرپەرشتیی رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەو بەشداریی جێگرى سه‌رۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین کۆبووەوە.

بڕیارى پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سندكراو خولی به‌هاره‌ش بۆ یه‌ك مانگ درێژ كرایه‌وه
له دانیشتنێ ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به‌دۆخی دارایی، مووچه، قه‌رزه‌كان، پرسى ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێم، جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌خاڵه سنوورییه‌كان، ره‌وشی ته‌ندروستى و له‌شكركێشی و تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێم و دانوستاندنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندى ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیارمانداوه سه‌رجه‌م ئه‌و پرس و بابه‌تانه به‌پێی ریزبه‌ندی بخه‌ینه به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان".

لیژنەی پەروەردە بەدواداچوون لەسەر پابەند نەبوونی بەشێک لەزانکۆ تایبەتەکان لە داشکاندنی کرێی خوێندن دەکات
دوای تەواو بوونی ماوەی کەرەنتین کردنی پەرلەمان کە بەھۆی توش بوونی پەرلەمانتارێک و چەند فەرمانبەرێک بەڤایرۆسی کۆڕۆنا کارەکانی بۆ ماوەی ھەفتەیەک ھەڵپەسارد بوو، نیوەڕۆێ ئەمڕۆ دووشەممە 29/6/2020 لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا بەسەرپەرشتی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و بەشێک لە ئەندامانی لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا..

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه
ئاماژه به‌و ده‌نگۆیانه‌ى له هه‌ندێ له سایته‌كان بڵاو بوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نووسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار (سۆران عمر) له به‌رده‌م دادگاى لێكۆڵینه‌وه، به هه‌موو لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین كه..

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی دووشه‌ممه 2020/6/29
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/6/29ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/6/29، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه: