لەچوارچێوەی کارەکانی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەرەپیدانی توانای کاری پەرلەمانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان بەهاوکاریی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە یۆنامی وۆرکشۆپێکى لەبارەی (پرۆسە تایبەتەکان و دەستەی پەیماننامەکان) بۆ لیژنەکانی (مافی مرۆڤ) و (كاروبارى یاسایی) و (کۆمەڵی مەدەنی) و (ناوخۆ)ى په‌رله‌مانی كوردستان رێكخست.
هەواڵەکانی سەنتەر
پەرلەمانی کوردستان کار لەسەر نوسینەوەی رێساکانی هەلسوکەوتی پەرلەمانی دەکات
رۆژانی یەکشەممەو دووشەممە (16-17)/2019/6 پەیمانگەی دیموکراسی نیشتیمانی (NDI) بەهەماهەنگیی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان، وۆڕکشۆپێكى له ژێر ناوونیشانى (رێساکانی هەڵسوکەوتی پەرلەمانی ) بۆ سەرۆکایەتیی لیژنە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان رێکخست.
لە وەرزێکی نوێیدا سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان سێ توێژینەوەی بڵاوکردەوە
سەعات 10ی بەیانیی رۆژی دووشەممە 20/5/2019، بەچاودێریی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان، له هۆڵی په‌ناگیرى له ته‌لارى په‌رله‌مان، لە مەڕاسێمێکدا سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان سێ توێژینەوەی تایبەت بەکاری پەرلەمانیی خستە بەردەستی پەرلەمانتاران.
به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان وۆڕکشۆپێک بۆ دروستکردنی داتابەیسێکی زانیاری لەپەرلەمان به‌ڕێوه‌چوو
سەعات ۱۰ى بەیانیی ئەمڕۆ ۱٦/٤/۲۰۱۹، بەسەرپەرشتیی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانى كوردستان وۆڕکشۆپێکی سه‌باره‌ت بەدروستکردنی داتابەیسێک بۆ ڕێکخستن و کۆکردنەوەی زانیارییەکان بۆ کاری لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان سازكرد.
په‌رله‌مانتاران ڕاده‌هێنرێن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كارا به هاوڵاتیانه‌وه
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگی ( پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانی NDI ) وۆرکشۆپێكی دوو ڕۆژه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه.