سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به هابه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی heartland alliance له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی (پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوو: پرۆژه‌ی خانمانی سه‌ركرده‌و پێشه‌وا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان) كه په‌رله‌مانتاری ئافره‌تیش ده‌گرێته‌وه، بۆ ناساندنی بابه‌ت و به‌شه‌كانی به‌رنامه‌كه‌و وه‌رگرتنی راوبۆچوونی خانمانی په‌رله‌مانتار له‌په‌رله‌مانی كوردستان
هەواڵەکانی سەنتەر
وۆركشۆپی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/9/2018، به‌هه‌ماهه‌نگیى سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و رێكخراوی هارتلاند ئه‌لاینسی نێوده‌وڵه‌تى، وۆركشۆپی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تۆقاندن- تیرۆر- له هه‌رێمى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى لیژنه‌كانى (كاروبارى یاسایی، پێشمه‌رگه، ناوخۆ و مافی مرۆڤ) و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم وژماره‌یه‌ك له یاساناسان به‌ڕێوه‌چوو.
رێكخراوی گه‌نجانی بوێر به‌هاوكاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران كۆنفرانسێك به‌رێوه ده‌بات
له‌رۆژانی 14-15/8/2018 رێكخراوی گه‌نجانی بوێر به‌هاوكاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران و به‌پشتیوانی رێكخراوی NED كۆنفرانسێكی زانستی و ئه‌كادیمیان له‌ژێر ناونیشانی (پرۆژه‌ی هاندانی هاوڵاتیان بۆ گفتوگۆكردنی سیسته‌می سیاسی له‌هه‌رێم) له‌هۆلی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارن له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌برد.
وۆركشۆپ سه‌باره‌ت به رێساكانى سه‌ركه‌وتن له ژیانی پیشه‌ییدا به‌ڕێوه‌چوو
سەنتەری تۆێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان، به‌هاوكاریى سەنتەری تۆێژینەوەی زانکۆی نۆلج، ڕۆژانی دووشەممە ١٣/٨/٢٠١٨ و سێشەممە ١٤/٨/٢٠١٨، له هۆڵی په‌ناگیری له ته‌لاری په‌رله‌مان، وۆركشۆپێكی دووڕۆژەی له‌ژێر ناوونیشانی "ڕێساکانی سەرکەوتن لە ژیانی پیشەیی"، بەوانەبێژیی مامۆستا خالق عه‌بدوڵا، پسپۆڕ له بوارى كۆمه‌ڵناسی، بۆ کارمەندانی دیوانی پەرلەمان رێكخست.
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئینیستیتیوتی مێری كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ده‌سه‌لاتی یاسادانان و دادوه‌ری به‌رێوه‌ده‌به‌ن
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئینیستیتیوتی مێری كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ده‌سه‌لاتی یاسادانان و دادوه‌ری به‌رێوه‌ده‌به‌ن
سه‌عات 9:30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بوونی د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمنكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بێگه‌رد تاله‌بانی سكرتێری په‌رله‌مان، كۆنفرانسی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئینیستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست (مێری) له‌ژێرناونیشانی (ده‌وڵه‌تسازی- سه‌روه‌ركردنی یاسا‌و به‌دامه‌زراوه‌ییكردن له‌هه‌رێمی كوردستان) له ئوتێل رۆتانا له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.