Skip to the content
Menu

هەواڵەکانی سەنتەر

وۆركشۆپی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2/9/2018، به‌هه‌ماهه‌نگیى سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و رێكخراوی هارتلاند ئه‌لاینسی نێوده‌وڵه‌تى، وۆركشۆپی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تۆقاندن- تیرۆر- له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى لیژنه‌كانى (كاروبارى یاسایی، پێشمه‌رگه‌، ناوخۆ و مافی مرۆڤ) و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم وژماره‌یه‌ك له‌ یاساناسان به‌ڕێوه‌چوو.