له وۆرك شۆپێكدا پرۆژه‌ی خانمانی سه‌ركرده‌و پێشه‌وا له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆخانمانی په‌رله‌مانتاررووندەکرێتەوە
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به هابه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی heartland alliance له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی (پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوو: پرۆژه‌ی خانمانی سه‌ركرده‌و پێشه‌وا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان) كه په‌رله‌مانتاری ئافره‌تیش ده‌گرێته‌وه، بۆ ناساندنی بابه‌ت و به‌شه‌كانی به‌رنامه‌كه‌و وه‌رگرتنی راوبۆچوونی خانمانی په‌رله‌مانتار له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌و پێویستیه‌كانیان بۆ 4 ساڵی داهاتوو 2018-2022، له‌خولی په‌ره‌پێدان و توێژینه‌وه. رۆژی یه‌كشه‌ممه 23/12/2018 سه‌عات 10ی سه‌له‌به‌یانی وۆرك شۆپێك بۆ خانمانی په‌رله‌مانتار له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان و بەبه‌شداری رێكخراوی PDO له‌هۆڵی په‌ناگیری په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه چوو كه تا سه‌عات 1:15 پاشنیوه‌رۆ خایاند.
له‌وۆرك شۆپه‌كه‌دا سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن فوئاد ئه‌حمه‌د به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌وه‌ره‌كانی وۆرك شۆپه‌كه روونكرایه‌وه‌و پاشان پلانی كاری داهاتووی سه‌نته‌ره‌كه‌ی خسته‌رو، كه‌بریاره چه‌ندین خولی په‌ره‌پێدان بۆ په‌رله‌مانتاران به‌گشتی و خانمانی په‌رله‌مانتار به‌رێوه ببات. پاشان به‌رێز سه‌لاح به‌رزنجی به‌رێوه‌بری رێكخراوی هارتلاند به‌رنامه‌و كاره‌كانی رێكخراوه‌كه خرایه‌روو كه چه‌ندین سێكته‌ری جیاوازی له‌خۆ گرتبوو، دواتر به‌رپرسی نوسینگه‌ی بالیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌هه‌ولێر كه پشتوانی به‌رنامه‌كه‌یه، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا هه‌رێمی كوردستانی له‌رووی یاسای تایبه‌ت به پالپشتی ژنان و رێژه‌ی به‌شداری ژنان له‌په‌رله‌مان به‌پێشكه‌وتوو وه‌سف كرد و دواتر ئارام تۆفیق كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر كاره‌كانی رێكخراوی PDO پێشكه‌ش كرد.
دواترله‌لایه‌ن خاتوو مه‌له‌ك میسری پرۆگرامی (پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوو: پرۆژه‌ی خانمانی سه‌ركرده‌و پێشه‌وا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان) روونكرایه‌وه كه زۆر بوار ده‌گرێته‌وه له‌بابه‌تی:
1. دیراسه‌كردنی یاساكانی تایبه‌ت به ئافره‌تان له‌عیراق و كوردستان.
2. بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی كاری په‌رله‌مانی له‌ورۆله‌ی پێیان سپێردراوه له 4 ساڵی داهاتوو له‌په‌رله‌مان..
3. روونكردنه‌وه‌ی زیاتری بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش 1325.
له كۆتایی ۆركشۆپه‌كه‌داو له‌گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو چه‌ندین گرفتیان خسته‌روو كه روبه‌رووی خانمی په‌رله‌مانتار ده‌بێته‌وه له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری په‌رله‌مانی، كه وا پێویست ده‌كات ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ندین چاره‌سه‌ر هه‌رله‌لایه‌ن خانمانی په‌رله‌مانتارو ئاماده‌بووان خرانه‌روو كه خۆی له‌ئه‌نجامدانی خولی زیاتر بۆ په‌رله‌مانتاران به‌گشتی خانمان به‌تایبه‌تی و بڵاكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانی له‌ناو كۆمه‌لگاو چه‌ندین ته‌وه‌ری تر ده‌بینێته‌وه.