Skip to the content

هەواڵەکان

سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ نێردەی وڵاتی هەنگاریا کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١-٩-٢٠١٩، د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی کرد لە میکلۆس زابۆ نێردەی وڵاتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ چه‌ند پرسێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/9/2019، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كار‌به‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

ره‌وشی ژینگه‌ و هۆكاره‌كانی پیسبوونی تاووتوێ كرا

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ره‌وشی ژینگه‌ و هۆكاره‌كانی پیسبوونی و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ١١/٩/٢٠١٩، لیژنەی وزەو سامانە سرۆشتییەکان بەسەرپه‌رشتیی بەڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی...

سه‌ردانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ لاى حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه‌

لەدرێژەی سه‌ردان و كۆبوونه‌وەکانی له‌گه‌ڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەمەبەستی دروستکردنی کۆدەنگی لەسەر مەسەلەی نوسینەوەی دەستوور و کۆمەڵیک پرسی چارەنووسساز، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ ١١/٩/٢٠١٩،دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی...

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەکات

لە چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەمەبەستی دروستکردنی کۆدەنگی لەسەر مەسەلەی نوسینەوەی دەستوور و کۆمەڵیک پرسی چارەنووسساز، پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١١/٩/٢٠١٩، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منی نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی...

لێژنەی شەهیدان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی زیندانیانی سیاسی کرد

بەمەبستی گەیاندنی یاداشتی زیندانییانی سیاسی رۆژی ١١/٩/٢٠١٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان  سەرۆکی لێژنەکە و بە ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە پێشوازییان لە ئەحمەد مام رەسول بەر‌ێوەبەری گشتی زیندانیانی سیاسی کرد.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵی نوێی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالیى عێراق له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ده‌كه‌نه‌وه‌.

لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کۆبوونەوە

بەمەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە لێژنەکەیان، کاتژمێر ۱۱ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱۰/۹/۲۰۱٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوە

لیژنەی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان كۆبووه‌وه‌

ڕۆژى سێشه‌مە ‌۱۰/۹/۲۰۱۹ لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرۆكایه‌تیی رێڤینگ محه‌مه‌د هروری سەرۆکی لیژنەو عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەو شاخەوان رەئوف مستەفا بڕیاردەری لیژنەو ئەندامانی لیژنەكه‌ سەردانی...

لیژنەی پێشمەرگه‌ سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد

سه‌عات ۹ى سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەمە ‌۱۰/۹/۲۰۱۹،  لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسه‌رۆكایه‌تیی رێڤنگ محه‌مه‌د هروری سەرۆکی لیژنەو عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنە و شاخەوان رەئوف مستەفا بڕیاردەری لیژنەو...