Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ شاندێكی یۆنامی كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/٢١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ڕیكاردۆ ڕۆدریگێز، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یۆنامی له‌ هه‌رێمی كوردستان و سیلڤی بلانشیه‌، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردن له‌ نووسینگه‌ی یۆنامى له‌ به‌غدا ، به‌رپرسی به‌شی سیاسی له‌ نووسینگه‌ی یۆنامی له‌ هه‌ولێر كرد.

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ شاندێكی هاوبه‌شی كونسوڵخانه و نێرده‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ هه‌ولێر كرد

دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/٢١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ شاندێكی هاوبه‌شی كونسوڵخانه‌ و نێرده‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/٢٢ زیاد كرا

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كراوه‌، تێیدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (٤)ى ئاساییی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣/٥/٢٢ زیاد كراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/١٧، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی...

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسایه‌ك و پێشنیازه‌بڕیارێك كرا

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/١٧، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌چوو.

لێژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات

بەمەبەستی داڕشتنی کۆتایی ڕاپۆرتی لێژنه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕەوشی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/١٧، لێژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرپەرشتیی...

لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژەیاساى بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی ئامادە دەکات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی عێراقی، ژمارە ٧٦ی ساڵی ٢٠١٢ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان-عێراق)، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٥/١٦، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی...