Skip to the content

لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان تاوتوێ ی پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن

 به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، سەرلەبه‌یانی ئه‌مڕٍۆ چوار شه‌ممه‌ ١٨/١٢/٢٠١٩ لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌ر په‌رشتی د.ئیسماعیل سگیری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و ئه‌ندامانی لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

له‌باره‌ى چاكسازى لیژنه‌ى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى شه‌هیدان كۆده‌بێته‌وه‌

بۆ تاوتوێكردن و ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاساى چاكسازى ،ڕۆژی سێشەممە ١٧/١٢/٢٠١٩ به‌سەرپەرشتی سوسه‌ن محه‌مه‌د میرخان سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكاران لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه.‌

لیژنه‌ى وزە راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى به‌قاچاغ بردن نه‌وت ئاماده‌ ده‌كات

بۆ تاوتوێكردن و ئاماده‌كردنى راپۆرت له‌سه‌ر به‌قاچاغ بردنى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ١٧/١٢/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌لى حمه‌ ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆك لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكاران لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى كۆبۆوه.‌

له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گفتۆگۆ له‌سه‌ر بازرگانیكردن به‌مرۆڤ و مادده‌ى هۆشبه‌ر كرا

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بازرگانیكردنى به‌مرۆڤ و نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، دواى نیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧/١٢/٢٠١٩  به‌سه‌رپه‌رشتى له‌نجه‌ ئیبراهیم دزه‌یی سه‌رۆكى لیژنه‌ى داكۆكى كردن له‌مافى ئافره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ و به‌به‌شدارى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى كردن له‌ مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسى ئۆفیسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌هێشتنى بازرگانیكردن به‌مرۆڤ و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه.‌

لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێدوایستى تایبه‌ته‌كان ئه‌نجام ده‌دات

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ى ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه‌ كراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێدوایستى تایبه‌ته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧/١٢/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى كردن له‌مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى كردن له‌مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستا كۆبۆوه‌.

بەڕێوبەری گشتی بانكەكانی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی كرا

 بۆ ئاگاداربوون لەرەوشی بانكەكانی هەرێم و كێشەو گرفتەكانی سیستەمی كاركردنیان بەڕێوبەری گشتی بانكەكانی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی كاروباری دارایی كرا، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨/١٢/٢٠١٩ بەسەرپەرشتی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی كاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكاران لیژنەكە كۆبۆوە.

لیژنەی دەسپاکی چەند پرسێکی گرنگى تاووتوێ كرد

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ كاروبارى لیژنه‌كه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2019/12/17، لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ باڵیۆزى كه‌نه‌دا له‌ عێراق كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2019/12/17، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینگه‌ى خۆى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ ئۆلریگ شانوون باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عێڕاق كرد

لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان بۆ تاووتوێکردنی چەند پرسێک کۆبووەوه‌

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەکاروباری لیژنەكه‌، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٧/١٢/٢٠١٩، لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

له‌ رێوڕه‌سمێكى شایسته‌دا رۆژى ئاڵاى كوردستان و رۆژی دایك به‌رز ڕاگیرا

سه‌عات 10:30ى پێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ 2019/12/17، به‌ئاماده‌بوونى د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و...