جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و پته‌وتركردنی زیاترى له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی هه‌ردوولادا ده‌كه‌نه‌وه.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ژنی چله‌ی زستان له‌ئێزدییه‌كان پیرۆز ده‌كات
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ى جەژنی چلەی زستانی ئێزدییەکان، ده‌سته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی له کوردستان و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

پەرلەمانی کوردستان تاجەگوڵی لەسەر گڵکۆی شەهیدانی یەکی شوبات دانا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱‌ی شوباتی ۲۰۲۰ لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی شەهیدان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی کارەساتی یەکی شوبات کرد.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی یەکی شوبات کرد
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ یادی کارەساتی یەکی شوبات پەیامێک ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و هاووڵاتیانی کوردستان دەکات

په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵیادی كاره‌ساتی یەکی شوبات
16 ساڵ به‌ر له ئەمڕۆ له 1ی شوباتی 2004 دا له كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن و خوێناویدا ،به پیلانێكی ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆریستان، گه‌له‌كه‌مان وخه‌ڵكی خۆڕاگری شاری هه‌ولێر، لە ناو هه‌ردوو باره‌گای مه ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ولقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ،ڕووبەڕووی دوو کردەوەی تیرۆریستی خۆکوژی بوونەوە.

سکرتێری پەرلەمان پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتی پەرلەمانی گەیاندە پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱/۲/۲۰۲۰ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەنوێنەرایەتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا باسیان لە گرنگی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان کرد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠/١/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەنجامی لێژنەی بەدواداچوونی پەرلەمان بۆ کەیسی گیان لەدەستدانی هاووڵاتی مەجید برایم
دوابەدوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونی کەیسی گیان لەدەستدانی هاووڵاتی مەجید برایم ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠/١/٢٠٢٠ لێژنەکە ئەنجامی بەدواداچوونەکەیان خستە روو، ئەمەی خوارەوە وردەکاری بەدواداچوونەکەیانە:

په‌رله‌مانی كوردستان شایسته‌داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی تاووتوێ كرد
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2020/1/30، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونى هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (17)ى ئاسایی خولی پایزه له‌ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

خاوه‌ن موڵكه‌كانى یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌شارى مامۆستایان داواكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه په‌رله‌مان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/1/29، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌هۆڵی لیژنه له‌ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی له نوێنه‌رانى خاوه‌ن موڵكه‌كانى یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌شارى مامۆستایان له شارى هه‌ولێر كرد.