سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (17)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2020/1/30، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان سەردانی فەرماندەیی زێرەڤانی هەولێر-ی کرد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۸/۱/۲۰۲۰ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان سەردانی فەرماندەیی هێزی زێرەڤانی هەولێری کرد و لەلایەن فەرماندە و پێشمەرگەکانی فەرماندەییەکە پێشوازی لێ‌کرا.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له شاندێكی بالای وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرد
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/1/27، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازیى له شاندێكی باڵای وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات (یه‌كیتیی دیموكراتی كریستیان و یه‌كێتیی سۆسیالی كریستیان) كرد كه به‌یاوه‌ریى...

جێگرێكی نوێ بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت هه‌ڵبژێردرا
به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت له‌پۆسته‌كه‌ى و پڕكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/1/27، به‌سه‌رپه‌رشتیى هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مان لیژنه‌ى...

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی فوڕمی ھەڵسەنگاندنی لیژنەکانی پەرلەمان تاووتوێ ده‌كات
بهمەبەستی تاووتوێکردنى فۆڕمی ھەڵسەنگاندنی لیژنەکانی پەرلەمان و پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندنهكه، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌مه 2020/1/27، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەپەرلەمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی...

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی روسیای فیدڕال له‌هه‌ولێر كرد
له‌دیدارى نێوان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و كونسوڵی گشتیی روسیای فیدڕاڵ له‌هه‌ولێر باس له‌گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا‌و بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و ڕۆڵی روسیا‌و هه‌رێمی كوردستان لههاوكێشهكاندا كرا.

لیژنه‌ى شه‌هیدان به‌دواداچوون بۆ مۆنۆمێنتى پارێزگاكان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ مۆنۆمێنته‌كان و كێشه‌و گرفته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى پارێزگاكان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/1/27، لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانى كوردستان بهسهرپهرشتيى...

لیژنه‌ى دارایی تاووتوێى پڕۆژه‌یاساى بیمه‌ى كشتو‌كاڵى ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى راپۆرتى لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی...

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2020/1/26، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له نوسینگه‌ی خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له ڤینسۆ-گییۆم پۆپۆ به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر.

حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ده‌ره‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ په‌رله‌مانی کوردستان خستەروو
له دانیشتنى ئه‌مڕۆدا شاندی دانوستاندكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به (پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت) بۆ په‌رله‌مانى كوردستان خسته‌ڕوو.