Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازیی له‌ ڕێوار ڕێبوار و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٣/٧، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیى له‌ تاكە ڕزگاربووی خانه‌واده‌كه‌ى له‌نێو یەختە نقوومبووەكەی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ى ده‌ریای ئیجه‌، ڕێوار ڕێبوار و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد.

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٣/٦، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیشوازیی له‌ ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا

سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٣/٢، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (٢)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ له‌ ساڵی چواره‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۳/۲ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی کرد لە ماری پارێت بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان..

لێژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار پێشنیازه‌یاساى گه‌شتوگوزار تاووتوێ ‌ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٣/٢، لێژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رپه‌رشتیى لوقمان وه‌ردى، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونى...

له‌ دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌
د. ڕێواز فائق: "په‌رله‌مانى كوردستان وێڕاى مكوڕبوونى له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریی هه‌رێمى كوردستان پێداگری له‌سه‌ر مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانمان ده‌كات"

سه‌عات ١٢ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٣/١، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی...