سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه ٢٦/٤/٢٠٢٠، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی هێمن هەورامی جیگری سەرۆکی پەرلەمان و ئامادەبوونی منى نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازییان...

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلا ڕەسوول مەلا مەحەممەد نادر سیوەیلی کرد
بەم بۆنە خەمناکەوە لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی وتازیەباری خۆم بە ئێوەی بەڕێز ڕادەگەیەنم، و هاوبەشی خەمی ئەو کۆستە گەورەیەتانم، داواکارم لە یەزدانی مەزن جەنابی مامۆستا بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بۆ تاهەتایە ڕوحی شاد بکات، و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت..

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆز دەکات
جێگای شانازییه كه ئه‌مڕۆ یادی ڕێكخراوێك ده‌كه‌ینه‌وه کە ڕۆڵی به‌رچاو و نه‌خشی هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی خوێندكاران و لاوانی کوردستان له خه‌باتی سیاسی و جوڵانه‌وه‌ی خوێندکاری و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕژێمێكی دیكتاتۆری..

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی چاکسازی تورکمان کرد
هەرێمی کوردستان نموونەیەکی دیاری پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و سیاسیەکانە لە ناوچەکە، ئەو پێکەوەژیانەش بووەتە سیما و ناسنامەی کوردستان..

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی چاکسازی تورکمان کرد
ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە مایەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندی نێوان گەل و پێکھاتەکانی کوردستان و توند و تۆڵی و یەکڕیزی زیاتری حیزبە کوردستانیەکان..

په‌یامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان له ساڵیادی بۆردوومانكردن و راپه‌ڕینی شارى قه‌ڵادزێ
دوژمنان وه‌ك هه‌میشه بێ جیاوازی و به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای خاک و خەڵکی كوردستان ده‌كه‌ن و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانماندا ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان بكه‌ینه‌وه، چونكه ته‌نیا یه‌كگرتووییمان زامنی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وجۆره كاره‌ساتانه‌یه كه‌به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون..

پەیامی لێژنەی شەهیدان بۆساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ
کاتێک کە ڕژێم ئەم تاوانەی دژی گەلەکەمان ئەنجام دا هەرگیز بیری لە جیاوازییەکانی کورد نەدەکردەوە، بەڵکوو بە یەک چاو سەیری کوردی کردووە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی سڕینەوەی داوە..

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان له موسڵمانان پیرۆز ده‌كات
د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان له كوردستان و عێراق و جیهان كرد كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه دهقهكهیهیهتی:

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان له موسڵمانان پیرۆز ده‌كات
هێمن هه‌ورامی: "داواكارم بەهاتنی ئەو مانگە پیرۆزە خێروخۆشی باڵ بکێشێ بەسەر هەموو موسڵمانان و مرۆڤایه‌تیدا"
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى مانگی ره‌مه‌زانى پیرۆز، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پەیامی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ
بۆردومانی شاری شیرینی قەڵادزێ لە ١٩٧٤/٤/٢٤ جگە لەوەی بەشێکە لە پرۆسەی جینۆسایدکردنی میللەتەکەمان،هاوکات ھەوڵێکیش بوو بۆ لەناوبردنی توانا مرۆیی و زانستیەکانی گەلەکەمان بەوەی زانکۆ و مامۆستا‌و خوێندکارانی زانکۆکە یەکێک بوو لە ئامانجەکانی بۆردومانەکە..